كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری “ئێرفۆرت” له ئه‌یاله‌ت “تۆرینگێن”ی ئاڵمان، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێكهێنانی هاوپه‌یمانی حیزبه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ حیزبی ڕاستی توندڕۆ، ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان.
خۆپیشانده‌ران كه ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان، له ئاست هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌یاله‌تی تۆرینگێن به هاوكاری حیزبی ڕاستی توندرۆ، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه و له كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌حه‌للی، سه‌رۆكی ئه‌یاله‌تی تۆرینگێن كه ئه‌ندامی حیزبی سونه‌تییه، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له پێگه‌ی زۆری توندڕۆكان، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی فێورییه، ته‌نیا دوای ٢٤ كاتژمێر دوای هه‌ڵبژاردنی، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یه نه‌بووه هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی تووڕه‌یی ناڕازییان. ناڕازییان ده‌ڵێن: هاوپه‌یمانێتی حیزبه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ گرووپه توندڕۆكان بۆ یه‌كه‌م جار له ئاڵمان، سنووره‌كانی شكاندووه.