ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان، به هه‌زاران كه‌س له پارێزه‌رانی مافی ژنان له ناوه‌ندی شاری مه‌درید پێته‌ختی ئیسپانیا، له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندووتیژی بنه‌ماڵه‌یی له‌م وڵاته، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چالاكانی مافی ژنان ڕایانگه‌یاندووه كه بارودۆخی ئێستای ژنان له ئیسپانیا له دۆخێكی ناله‌باردان و توندووتیژی دژی ئه‌وان زۆرتر بووه‌ته‌وه. خۆپیشانده‌ران خوازیاری هه‌وڵدانی جیدی به‌رپرسان بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ دیار‌ده‌كانی كلتووری پیاوسالاری له ئیسپانیا بوون.