ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازیی به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق، له یه‌كه‌م ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری و بێ وێنه‌ی ئه‌م وڵاته، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان كرد.
هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكس له‌م خۆپیشاندانه له مه‌یدانی ته‌حریر له شاری به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراق ڕایگه‌یاندووه: له‌ئه‌گه‌ری چاكسازیی نه‌كردن له پێكهاته‌ی سیاسی عێراق، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بۆ جارێكی دیكه و به‌هێزتر له ڕابردوو سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. خۆپیشانده‌ران له‌ئاست، نه‌بوونی هه‌لی كار بۆ لاوان، نه‌بوونی ژیانی گونجاو، ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن به خزمه‌تگوزاری گشتی و نه‌بوونی هیچ چه‌شنه دڵنیاییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد، ناڕازیین.