ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به ده‌یان هه‌زار خۆپیشانده‌ر له شاری به‌یرووت پێته‌ختی لوبنان، سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری ڕێوشێونی ئه‌منییه‌تی توندی ئه‌ڕته‌ش و هێزه‌كانی ئاسایش، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ری لوبنان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم سه‌باره‌ت به چه‌ك كردنی هێزه‌كانی حیزبوڵڵا، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی بڕیارنامه‌ی ساڵی ١٩٥٩ له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی “ئه‌مه‌ل” و “حیزبوڵڵا” بوون. ئه‌مه خۆپیشاندانه له حاڵێكدایه كه چه‌ند مانگ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ١٧ی ئۆكتۆبر تێپه‌ڕ ده‌بێ. شایانی باسه، له‌م خۆپیشاندانه چه‌ندین داخوازی له‌وانه باشتربوونی بارودۆخی گوزه‌ران و لێپرسینه‌وه‌ی له به‌رپرسانی حكوومه‌تی و هه‌روه‌ها به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتن چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، هاته گۆڕێ.