نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س له هاووڵاتییان سلۆوێنی ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، له ئاست كاركردی خراپی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی دووچه‌رخه سه‌واریان كرد.
ئه‌م خۆپیشاندانه بۆ دووهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام و سه‌ره‌ڕای دیاری كردنی قه‌ره‌نتینه له‌م وڵاته به‌ڕێوه‌چووه. ناڕازییان ده‌وڵه‌تی موحافزه‌كاری ئه‌م وڵاته به ده‌خاڵه‌ت له دابین كردنی كه‌رسه‌ی بێهداشتی و هه‌روه‌ها ده‌زگای هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد تاوانبار ده‌كه‌ن. له وڵاتی سلۆوێنی كه جه‌معییه‌تی ٢ ملیۆن كه‌س ده‌بێ هه‌تا ئێستا هه‌زار و ٤٣٩ كه‌س به ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش ٩٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، ناڕازییان له‌كاتی تێپه‌ڕبوون له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان و بینای ده‌وڵه‌ت كه ده‌مامه‌كیان لێدابوو ، درووشمی ناڕه‌زایه‌تییان وتووه‌ته‌وه.