له‌درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له بێلارووس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، به‌هه‌زارن كه‌س له خه‌ڵكی شاری مینسك پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” سه‌رۆك كۆماری بێلارووس بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له سێ حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه به گرتنه‌به‌ری ڕێكاری نوێ و جێبه‌جێ كردنی شوێنی كۆبوونه‌وه‌كان، هه‌وڵه‌كانی پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌یان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خۆپیشانده‌ران كه‌م كردووه‌ته‌وه. شایانی باسه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ئه‌نجامی خۆپیشاندانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، پۆلیسی بێلارووس زیاتر له ١٠٠ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.