به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری “تێلاڤیڤ”ی ئیسڕائیل، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تیی به “بێنیامین نێتانیاهوو” بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ “بێنی گانتز”، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ئه‌م خۆپیشاندانه به‌دوای ئه‌وه ڕوویدا كه دیوانی باڵای ئیسڕائیل بڕیاری دا كه “بێنیامین نێتانیاهوو” ڕێبه‌ری پارتی لیكود سه‌ره‌ڕای تاوانبار بوون به گه‌نده‌ڵی ده‌توانێ ده‌وڵه‌تی نوێ پێك بێنێت له مه‌قامی سه‌رۆك وه‌زیران دا بمێنێته‌وه. شایانی باسه، ناوبراو به گه‌نده‌ڵی ماڵی، ته‌زویر و باج وه‌رگرتن تاوانبار كراوه و بڕیاری دانیشتنی دادگایی كرانه‌كه‌ی له‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه بچێت.