کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی هه‌زاران كه‌سی له‌ ئیسرائیل

17h 1

17h 1

 

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، هه‌زاران كه‌س له‌ هاووڵاتییانی ئیرائیلی ــ ئۆتۆپیایی دانیشتووی وڵاتی ئیسرائیل له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كوشتنی تازه‌لاوێكی ڕه‌شپێست له‌ له‌یه‌ن پۆلیسه‌وه‌، له‌ شاره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام و ده‌ستییان دایه‌ خۆپیشاندان.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌ هۆی ئاڵۆزی و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس، سه‌دان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه‌، خۆپیشاندانه‌كان له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و ناڕازیان هه‌تا ئێستا چه‌ندین شه‌قامییان به‌ستووه‌ و پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ش ١٣٦ كه‌سی له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌.