به هه‌زاران كه‌س له شاری “خه‌راته”ی هه‌ڵكه‌وتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌لجه‌رایه‌ر، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، بۆ ڕێزگرتن له دووهه‌مین ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ناسراو به “حراك”، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
“حراك” یه‌كه‌مین ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی خه‌ڵك بوو پاش شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌لجه‌زایه‌ر كه به شێوه‌ی ئاشتیخوازانه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌چوو و پاش ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی “بوت فلیقه” له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی نزیك به سه‌رۆك كۆماری پێشوو درێژه‌ی بوو. یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژبه به‌ربژێریی “بوت فلیقه” بۆ ٥مین ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری له ئه‌لجه‌زایه‌ر، ١٦ی فێوریه‌ی ساڵی ٢٠١٩ به شێوه‌ی خۆڕسك، به حزووری هه‌زاران كه‌س له شاری “خه‌راته” شكڵی گرت. ئه‌م خۆپیشاندانه یه‌ك حه‌فته دواتر، له ڕۆژی ٢٢ی فێوریه‌ی ساڵی ٢٠١٩ گه‌یشته ئه‌لجه‌زیره و پاشان باقیی شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی گرته‌وه و به‌ستێنه‌كانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی بێ‌وێنه‌ی له ئه‌لجه‌رایه‌ر خوڵقاند.