ڕۆژی هه‌ینی به هه‌زاران كه‌س له لاوانی پارێزه‌ری ژینگه له شاری بێرلین پێته‌ختی ئاڵمان، له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به گۆڕینی كه‌ش و هه‌وا، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
لاوانی ناڕازیی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن كه ته‌وره‌ی گۆڕینی كه‌ش و هه‌وا و گه‌رم بوونی زه‌وی، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كان داناوه و ئه‌و جۆره‌ی كه ده‌بێ كاربه‌ده‌ستان و بڕیارده‌ران له‌ئاستی جیهان، هیچ سه‌رنجێك به‌م ته‌وه‌ره ناده‌ن. لاوانی ناڕازیی له پێته‌ختی ئاڵمان، خوازیاری هه‌نگاوی كاریگه‌ر و سه‌رنجی زیاتری به‌رپرسان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌وه‌ری گۆڕینی كه‌ش و هه‌وا بوون. ئه‌م لاوانه هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌دان هه‌زار لاوی دیكه له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان به‌دوای بانگه‌وازی بزووتنه‌وه‌یه‌كی خوێندكاری ناسراو به “هه‌ینییه‌كان بۆ داهاتوو” هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و له به‌رامبه‌ر بینای مێژووی “براندێنبۆرگ” خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه.