ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتییانی لۆبنانی كه زۆربه‌یان پێكهاتوون له بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی ساڵی ڕابردووی شاری به‌یرووت، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی “دادی” ئه‌و وڵاته به به‌ستنی لێكۆڵینه‌وه‌كان له سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لێكۆڵینه‌وه‌كان له سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری به‌یرووت له ڕۆژی دووشه‌ممه به ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی به‌ستراوه و به‌رپرسانی لۆبنان هه‌وڵیانداوه دادوه‌ری ئه‌و كه‌یسه به‌ناوی “تارق بیتا” له دادوه‌ری ئه‌و كه‌یسه دوور بخه‌نه‌وه. شایانی باسه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ساڵی ڕابردووی به‌نده‌ری به‌یرووت زیاتر له ٢٠٠ كوژراو و سه‌دان برینداری لێكهوتهوه و بووه هۆی وێرانی به‌شێكی زۆر له پایته‌ختی وڵاتی لۆبنان.