به پێی ڕاپۆرتهكان، بەشێک لە هاوڵاتییانی ناحییەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دهستیاندایه خۆپیشاندان و خوازیاری دابین كردنی ههلی كار و دامهزراندنیان بوون.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بەشێک لە هاوڵاتییانی ناحییەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بۆ جارێ سێیەم خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە و داوای خزمەتگوزاری هەلی کار و دامەزراندن لە بەرپرسانی ناحییەکە دەکەن و دەڵێن، هەتا داواکانمان جێبەجێنەکرێت واز لە خۆپیشاندان ناهێنین. دەشڵێن، “لە سنووری ناحییەکەماندا زیاتر لە ١٨٠ کارگە هەیە، بەڵام بەرپرسان تەنیا کرێکاری بیانی دادەمەزرێنن و ئاوڕ لە هاوڵاتیانی بازیان نادەنەوە. ئاماژەیان بەوەشکردووه، تا ئێستا بەرپرسان هیچ وەڵامێکیان نەداوینەتەوە، بەڵام وازناهێنین لە داواکردنی مافەکانمان و دەمانەوێت داواکارییەکانمان بۆ بەدیبێنن. ئەمە لەکاتێکدایە، بۆماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی ناحییەی بازیان بەمەبەستی داواکردنی هەلی کار و دامەزراندن ههروا بەردەوامی هەیە.