کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کەرکوک لە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی ژیان

خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کەرکوک لە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی مانگی جۆزەردان، دانیشتووانی گوندەكانی “حەسار، گۆڵدەرەرە، دارمان و بیبانی” لە دژی نەبوونی بەرق لە وەرزی هاویندا لە چوارڕیانی شارەدێی شوانی کەرکووک کۆبوونەوە و بۆ ماوەى یەک کاتژمێر ڕێگای سەرەكی نێوان كەركوك-هەولێریان داخست.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ نوێنەری دانیشتووانی ئەو گوندانە بەمەبەستى گەیاندنى داواکانیان سەردانى “ڕاكان جبوری”، پارێزگارى بەوەكالەتی كەركوك-یان کردبوو، بەڵام ناوبراو ئامادەنەبوو نوێنەری ئەو گوندنیشانە ببینێت و ئەوەش وایكرد دانیشتووانى گونده‌كان خۆپیشاندان ئەنجامبدەن. جێگای ئاماژەیە دانیشتوانی ئەو گوندانە وەک خۆیان دەڵێن، ماوەی ١٠ ڕۆژە بەرقییان نییە و ئەوەش وایكردووە بەشێك لە باخ و زەوییە كشتوكاڵییەکانیان وشك ببێت، چونكە ناتوانن کار بە بیرى ئاوەکانیان بکەن و زەوییەکانیان ئاو بدەن.