شنبه – ۸ تیر – ۱۳۹۸ , 29 – 06 – 2019
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان و دانیشتووانی سنووری “بتوێن و پشدەر”، بە رێپێوان و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی، بەشداریی پرسەی قوربانییانی بۆمبارانەکەی “کورتەک”یان كرد و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه‌یان بۆسه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه مه‌حكووم كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، فڕۆكە جەنگییەكانی توركییه بەچڕی بۆردومانی بناری قەندیلییان كردووه و بەهۆیەوە لە گوندی “بڕەدێیان”ی سنووری ناحیەی سەنگەسەر ئۆتۆمبیلێكی هاوڵاتیان كراوه‌تە ئامانج و بەهۆیەوە ٣ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٥ هاووڵاتی دیکەش برینداربون كە دوانیان منداڵن. لەلایەکی دیكه‌وه ڕۆژی ھەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکییه گوندی “بێرکم”یان لە سنووری دەڤەری برادۆستی سەر بە قەزای “سۆران” بۆردومان کرد و بەوھۆیەوە ئاگر لە گوندەکە کەوتەوە. شایانی باسه خۆپیشانده‌ران وێڕای مه‌حكووم كردنی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه بۆسه‌ر ناوچه‌كانی كوردستان و كوشتنی خه‌ڵكی سیویل، خوازیاری ڕاگرتنی كۆمه‌ڵكوژی ده‌وڵه‌تیی توركییه بوون.