ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، به هه‌زاران هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی دهۆك، ئامێدی، زاخۆ و ئاكرێ له پاركی نه‌ورۆزی دهۆك كۆبوونه‌وه و دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق له ئاست كوردانی كه‌ركووك و بڕینی مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
خۆپێشانده‌ران ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌یان بۆ هاوسۆزی له‌گه‌ڵ کەسوکاری گیانبه‌ختكردووان و بریندارانی خۆپێشاندانەکەی کەرکووک و ناڕەزایەتی بەرامبەر نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بەڕێوه برد. خۆپێشاندەران هه‌روه‌ها داوای جێبەجێکردنی دەستوور و ناردنی سەرجەم شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد.
