کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی نه‌یارانی ترامپ له‌ ئه‌مریكا

21h

21h

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی ساڵڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا، نه‌یارانی ترامپ ده‌ستیاندایه‌ خۆپیشاندان و ئاڵای ئه‌م وڵاته‌یان به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ئاگر تێبه‌ردا.
له‌م خۆپیشاندانه‌دا “جۆئی جانسۆن” له‌ حیزبی كۆمۆنیستی شۆڕشگێڕ وێڕای ده‌بڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست كرده‌وه‌كانی دوناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی جیهان قسه‌ بكات. ناوبراو وتی: “خه‌ڵكی دونیا ده‌بێ بزانن كه‌ له‌ سنووره‌كانی ئه‌مریكا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ له‌ پاڵ خه‌ڵكی جیهانه‌وه‌ وێستاون.” ناڕازییان له‌ درێژه‌دا به‌ ئاگرتێبه‌ردانی ئاڵای ئه‌مریكا و وتنه‌وه‌ی درووشمی “ئه‌مریكا هیچكات گه‌وره‌ نه‌بوو” له‌ئاست سیاسه‌ته‌كانی ترامپ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا، پۆلیسی ئه‌مریكا به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر ڕیزی خۆپیشانده‌ران، ناڕازییانیان دایه‌ به‌ر لێدان و ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن.