ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له په‌رستاران و كادری ده‌رمانی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی “شۆڕش دژبه له‌ناوچوون” و جلیقهزهردهكان له فه‌ڕانسه، ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
ژماره‌یه‌كی به‌رین له په‌رستاران و كادری ده‌رمانی فه‌ڕانسه له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی پیشه‌یی خۆیان له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی “رۆبێرت دێبره”ی پاریس ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه. ناڕازیان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، خوازیاری باشتر كردنی باروودۆخی پیشه‌یی و زیاد كردنی حه‌قده‌ستی پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌كه بوون. هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌وه، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی “شۆڕش دژبه له‌ناوچوون” و جلیقهزهردهكان له شاری مارسیی فه‌ڕانسه له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر كارخانه‌ی “سێرێسك ساگری”، له ئاست چالاكیی وێرانكه‌ری ئه‌م كارخانه‌یه دژبه ژینگه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. ناڕازیان له جه‌ره‌یانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا، خوازیاری ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی سهمهكانی كشت و كاڵ بوون و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م كارخانه‌یان به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه بۆ قازانجی زیاتر، یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به ژینگه‌یان پێشێلكردووه و سڵامه‌تیی هاووڵاتیان خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.