ڕۆژی چواره‌شه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، بۆ پێشوازی له بانگه‌وازی ٥ی مانگی به‌فرانبار، دایكانی گیانبه‌خت كردووان، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، بۆ جارێكی دیكه به به‌رزكردنه‌وه‌ی درووشمی دژه ده‌وڵه‌تی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو تا كاتژمێر ١٢ی ئه‌مڕۆ ٥ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی خه‌باتكاری هێندێك له ناوچه‌كانی تاران به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی” له چوارڕای ته‌وحید ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه. له “ڕه‌شت”یش خه‌ڵكی خه‌باتكاری ئه‌مشاره به هاتنه سه‌رشه‌قامه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی درووشمی دژه ده‌وڵه‌تی ئاخێزی ٥ی مانگی به‌فرانباریان ده‌ستپێكرد. له قه‌زوین سه‌ره‌ڕای كه‌ش و هه‌وای توندی ئه‌منیه‌تی و حزووری به‌رینی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له ئاست شاردا، كه‌سه‌به و بازاریانی ئه‌م شاره ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و دووكانه‌كانیان داخستووه. له “نه‌سیم شار”یش ناڕازیان به ئاگرتێبه‌ردانی نووسینگه‌ی به‌سیجی خامنه‌یی ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین. خوێندكارانی زانكۆی “نۆشیروانی بابۆل”یش به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر” به ڕێزی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان په‌یوه‌ست بوون. له شاری ئیسفه‌هان، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌مشاره هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تووشی تێكهه‌ڵچوون هاتن. شایانی باسه له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان داوه‌ته ته‌قه‌كردن له خه‌ڵكی ناڕازی.