ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای ده‌ركردنی حوكمی قه‌ده‌غه‌كردنی له‌ناو بردنی كۆرپه‌ڵه له لایه‌ن دادگای باڵای له‌هێستان له ڕۆژی هه‌ینی، به هه‌زاران كه‌س له ژنانی ئه‌م وڵاته هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه.
به پێی ئه‌م حوكمه، له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه ته‌نیا له هه‌ندێ حاڵه‌تی وه‌ك ده‌ستدرێژی سێكسی یاخود كه‌وتنه مه‌ترسی گیانی دایكه‌كه‌وه ڕێگه پێدراوه. شایانی باسه، یاساكانی پێوه‌ندیدار به له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه له له‌هێستان به یه‌كێك له توندترین یاساكانی ئۆرووپا دێته ئه‌ژمار و به پێی ئه‌م حوكمه، له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه به هیچ چه‌شنێك ڕێگه پێدراو نییه. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، ١٥ كه‌س له ژنانی ناڕازیی له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.