هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی وتووێژه‌كانی ئاشتی له نێوان تاڵبان و ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان له قه‌ته‌ر، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستانی له شاری “جه‌لال ئاباد”، به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێك خوازیاری پێكهێنانی ئاگربه‌سی دائێمی له نێوان تاڵبان و ئه‌فغانستان بوون.
ناڕازییان كه ده‌مامه‌كیان به‌ستبوو، به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم خوازیاری سه‌رنجدانی زیاتر به مافی ژنان له میانه‌ی وتووێژه‌كانی تاڵبان و ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان بوون. خۆپیشانده‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه له‌ئاست شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له‌م وڵاته وه‌زاڵه هاتوون و ده‌یانه‌وێت له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام درێژه به خوێندن و ژیانیان بده‌ن.
