ڕۆژی شه‌ممه ١ی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنانی بێلارووس له‌وانه، پزیشكان و په‌ره‌ستاران به له‌به‌ر كردنی جلی سپی، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری كۆتایی هێنان به توندووتیژییه‌كان له‌م وڵاته بوون.
ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد له‌ئاست لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” كه وتبووی “ئه‌ركی ژن ڕازاندنه‌وه‌ی جیهانه”، “له‌به‌ر كردنی پانتۆڵ شیاوی ژنان نییه” و “چۆن ده‌بێ سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری سیاسی له‌گه‌ڵ ژنان قسه‌ی بكه‌ی كه تازه غه‌زای به منداڵه‌كانی داوه”، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه، به‌دوای سه‌ركوتی توندی خۆپیشانده‌ران له بێلارووس، ژنان به ڕاده‌یه‌كی زیاتر له دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به پێكهێنانی زنجیره‌ی مرۆیی به نیشانه‌ی پشتیوانی له خۆپیشانده‌ران، ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ر ده‌بڕن.