
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، به سه‌دان ژن له شاری به‌یرووت پێته‌ختی لوبنان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌زیه‌ت و ئازاری ژنان له‌م وڵاته، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ڕاپۆرته، ژنانی ناڕازیی به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم له‌ئاست “چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر ژنان و توندووتیژی نواندن و ئازای جنسی ژنان له‌م وڵاته” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و خوازیاری دابین بوونی مافی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان له‌وانه، پێدانی مافی هاووڵاتیی بوون به‌و منداڵانه‌ی كه دایكیان یاخود باوكیان بیانییه، بوون. ئه‌م خۆپیشاندانه سه‌ره‌تا له به‌رامبه‌ر حه‌ساری زانكۆیه‌كی ئه‌مریكایی له شاری به‌یرووت له ڕۆژئاوای ئه‌مشاره ده‌ستی پێكرد و پاشان خۆپیشانده‌ران به ڕێپێوان له شه‌قامه‌كانی شار له مه‌یدانی ناوه‌ندی به‌یرووت كه ماوه‌ی چه‌ندین حه‌فته‌یه بووه‌ته گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانی نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت، كۆبوونه‌وه.
