ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی گه‌ڵارێزان، كۆمه‌ڵێك له پزیشكانی بێلارووس له ناڕه‌زایه‌تیی به سیاسه‌تی ناكارامه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا له‌م وڵاته، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، پۆلیسی بێلارووس هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناڕازیی كه به‌نیازبوون په‌یوه‌ست بن به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رتاسه‌رییه‌كان له شاری مینسك و نزیكه‌ی ٣٠ كه‌سی لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌تا ئێستا زیاتر له ١٠٥ هه‌زار كه‌س له بێلارووس به ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده بوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه چاره‌سه‌ری كۆرۆنا، خواردنه‌وه‌ی مه‌شروباتی ئه‌لكۆلی، حه‌مامی هوڵم و یاری سه‌ر سه‌هۆڵه.