شه‌وی چوارشەممە له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه، ژمارەیەكی بەرچاو لە هاووڵاتیان و كاسبكارانی زاخۆ دژی بڕیاری رێگەدان بە هاتنەناوەوەی شۆفێرانی بارهەڵگری توركییه بۆ نێو هەرێمی كوردستان، رژانە سەر شەقامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپیشاندانەكەی زاخۆ درەنگانێكی شه‌وی ڕابردوو بە بەشداری ژمارەیەكی زۆری له هاووڵاتیان و كاسبكاران دەستی پێكردووه. خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاندووه دژی ئه‌م بڕیاره‌ن و پێیان وایە ئەو بڕیارە دەبێتەهۆی بێکاربونی هەزاران شۆفێری هەرێمی کوردستان. شایانی باسه، هێزە ئەمنییەكان به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردن به خۆپیشانده‌ران، ته‌قه‌یان بەسەر خۆپیشاندەراندا كردووە.
