به پێی ڕاپۆرته‌كان، به سه‌دان كه‌س له هاووڵاتییان فه‌له‌ستینی دانیشتووی لێواری ڕۆژئاوا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به له‌ناوچوونی ماڵه‌كانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان.
به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، هێزه‌كانی ئیسڕائیل هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی “خهربهل ته‌وانه” له شاری ئه‌لخه‌لیل له لێواری ڕۆژئاوا و ماڵیب ٢ هاووڵاتیی فه‌له‌ستینیان به بیانووی ساخت و سازی نایاسایی له‌ناو بردووه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئیسڕائیل ماڵێكی دیكه‌یان له گوندی “خزر” له به‌تول له‌حم، به هه‌مان شێوه داڕماندووه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه هێزه‌كانی ئیسڕائیل بۆ بڵاوه‌پێكردن به ناڕازییان، ده‌ستیان كردووه به هاویشتنی نارنجهك به‌ره‌و هاووڵاتییان.