ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، ناڕازییان به ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له شاری “پۆرتله‌ند” له ئه‌یاله‌تی “ئۆرێگان”ی ئه‌مریكا، له‌درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان به ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌م وڵاته، ئاگریان له ناوه‌ندی پۆلیسی مه‌حه‌للی به‌ردا.
ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ئێستا نزیك به دوو مانگه كه شاره‌كانی ئه‌مریكا و زۆربه‌ی وڵاتانی ئۆرووپایی، بووه‌ته مه‌یدانی خۆپیشاندانی خه‌ڵك له‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و به‌تایبه‌ت كوشتنی “جۆرج فلۆید” له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌یاله‌تی مینه‌سووتا. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه هه‌تا ئێستا چه‌ندین كه‌س له خۆپیشانده‌ران به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی پۆلیس كوژراون و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی به‌دواوه بووه.