ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، له ئیسلام ئابادی پێته‌ختی پاكستان، هه‌زاران كه‌س دژی سیاسه‌ته‌كانی هێند له ناوچه‌ی كشمیر ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندان.
له شاره‌كانی “لاهور و كراچی”یش هه‌روه‌ها ڕێپێوان به‌ڕێوه‌چوو. له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه له هێند، هێڵی ئینتێرنێت پچڕاوه و به كه‌سانی خۆجێی هوشدار دراوه كه هیچ برووسكه‌یه‌ك یاخود گرته ویدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاونه‌كه‌نه‌وه.