به هه‌زاران كه‌س له شاری “پۆرت لۆئیس” پێته‌ختی مۆریس، ڕۆژی شه‌ممه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری تاوتوێ كردنی هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌وت له نه‌وت هه‌ڵگرێكی ژاپۆنی و مردنی گۆماناوی ٤٠ دۆڵفین له‌نزیك ئاوه‌كانی ئه‌م وڵاته بوون.
ناڕازییان ده‌ڵێن: متمانه‌یان به ده‌وڵه‌ت و ئه‌و زانیارییانه‌ی كه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه ده‌درێت نییه. ده‌وڵه‌تی مۆریس ڕایگه‌یاندووه كه سه‌رجه‌م دۆڵفینهكان بۆ تاوتوێ زیاتری ئه‌م ڕووداوه پشكنین له‌سه‌ر جه‌سته‌یان ئه‌نجام ده‌دات و شاندێكی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه پێكهێناوه. له‌ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، زۆربه‌ی ناڕازییان خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون و له‌ڕێگه‌ی پۆشینی چه‌ندین تی شێرت كه له‌سه‌ریان نوسرابوو، “وڵاته‌كه‌م خۆش ده‌وێت و ده‌وڵه‌ته‌كه‌م مایه‌ی شهرمسارییه”. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی ٢٥ی ژوئییه به ده‌وای پێكدادانی نه‌وت هه‌ڵگرێكی ژاپۆنی له‌گه‌ڵ ته‌پۆڵكه‌یه‌ی مه‌رجانی، نزیكه‌ی هه‌زار تۆن نه‌وت له‌ئاوه پارێزراوه‌كانی وڵاتی مۆریس بڵاوبوویه‌وه.
