به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری “بوداپێست” پێته‌ختی مه‌جارستان، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌لانانی سه‌رنووسه‌ری ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌م وڵاته، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ناڕازییان له‌ئاست ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌دوای وه‌لانانی سه‌رنووسه‌ری باڵای ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌ربه‌خۆی “ئێندكس ئێچ ی‌و”، له پێناو پێشێل كردنی ئازادی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی له پێته‌ختی ئه‌م وڵاته خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و به‌ره‌و نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ڕێپێوانیان كرد. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تییه له حاڵێكدا ئه‌نجام دراوه كه سێ سه‌رنووسه‌ری دیكه وێڕای ٩٠ هه‌واڵنێر له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌لانانی هاوكاره‌كانیان و پێشێل كرانی ئازادی ڕاگه‌یاندن له‌م وڵاته له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی “ویكتۆر ئه‌ربان”، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.