دانیشتووانی شاری “سه‌بها” له لیبی كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی میلیشیاكانی “خه‌لیفه حه‌فته‌ر” دان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به ناسه‌قامگیربوونی بارودۆخی ئه‌منییه‌تی شاره‌كه‌یان، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خه‌ڵكی ئه‌مشاره له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتی، پچڕانی به‌رق و دژوارتربوونی بارودۆخی ژیان له‌مشاره، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه. ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان له حاڵێكدا كه “ئاڵای سپی”یان به‌ده‌سته‌وه بوو، به ماشێنه‌كانیان هه‌ندێ له شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌یان به‌ستووه. هاوكات به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له لیبی به “# شۆڕشی برسییه‌كان” له‌م خۆپیشاندانه پشتیوانیان كردووه.