ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای ئازادكرانی تاوانبارێكی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر منداڵێك له كۆره‌ی باشوور، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ڕۆژی سێشه‌ممه له شاری سێئول، هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ساڵی ٢٠٠٨ كچێكی ٨ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتێكدا كه ده‌ڕۆی بۆ مه‌درسه له لایه‌ن ئه‌م كه‌سه‌وه ڕفێندراوه و به‌دوای ئه‌وه‌یكه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر، تووشی نه‌خۆشینی دائێمی بووه. خۆپیشانده‌ران خوازیاری دیاری كردنی سزای توندتر له‌دژی تاوانباری ده‌ستدرێژی سێكسین و ده‌ڵێن: دادگاكانی ئه‌م وڵاته به‌رخوردی توند له تاوانباران ناكه‌ن. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه له ساڵی ٢٠١٨، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كۆره‌ی باشوور به‌هۆی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌وره‌ترین كاناڵی “پۆرنۆگرافی منداڵان” له جیهان، ته‌نیا به ١٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو. چالاكانی بواری مافی ژنان له كۆره‌ی باشوور ده‌ڵێن: سزا نه‌دانی توندی تاوانبارانی ده‌ستدرێژی ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری ئه‌م دیارده‌یه و خراپ به‌كارهێنانی پێوه‌ندی جنسی له‌م وڵاته.