به هه‌زاران كه‌س له نه‌یارانی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له قێرقیزستان، به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێك و هێرش بۆ سه‌ر بینای په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر بینای په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانیان له ژووری سه‌رۆك كۆمار خستووته ده‌رێ و به‌شێك له‌م بینایه‌یان ئاگر تێبه‌رداوه. شایانی باسه، ئه‌مه له كاتێك ڕوویداوه كه ڕۆژێك پێشتر له نێوان نه‌یاران و هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون هاتبووه ئاراوه و پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردن به ناڕازییان، گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشێنی ئاوپاشی به‌كار هێنابوو. ناڕازییان ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان قه‌بووڵ نییه و ده‌ڵێن: له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ته‌زویر كراوه به جۆرێك كه له ١٦ پارتی به‌شداربوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی، ته‌نیا ٤ حیزب ده‌نگی هێناوه‌ته‌وه كه سێ حیزبی له سه‌رۆك كۆمار نزیكن.