كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری قامیشلوو له ڕۆژئاوای كوردستان به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تیی، خوازایاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و توركییه له‌وناوچه‌یه بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر خۆڕاگری جه‌ماوه‌ری بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و توركییه، خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هێزانه له سوورییه بوون. ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی له‌دژی توركییه و ئه‌مریكا، هه‌وڵه‌كانی یه‌ك لای ئه‌م وڵاتانه‌یان له‌دژی ئاسایشی ئه‌م ناوچه‌یه مه‌حكووم كرد.
