به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی عێراق، ڕۆژی دووشه‌ممه به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێك له‌ئاست دابه‌زینی ئه‌رزشی پووڵی میللی ئه‌م وڵاته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
دابه‌زینی ئه‌رزشی پوولی میللی عێراق له بارودۆخێكدا كه ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابووری سه‌رچاوه گرتوو له كۆرۆنا به‌ره‌وڕوو، توانای كڕینی خه‌ڵكی به ڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌م كردووه‌ته‌وه. بانكی ناوه‌ندی عێراق، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌رزشی دیناری ئه‌م وڵاته‌ی له به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكا، تا ٢٠ له‌سه‌د هێناوه‌ته خوارێ و له ئاكامی ئه‌م هه‌وڵه، قیمه‌تی ڕه‌سمی دیناری عێراق له بازاڕ هه‌زار و ٤٦٠ دینار دابه‌زیوه. له‌م پێوه‌نده‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “ته‌حریر”، خوازیاری پاشه‌كشه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌م بڕیاره بوون. به پێی به‌راوردی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو، ڕێژه‌ی ئابووری عێراق له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، نزیكه‌ی ١١ له‌سه‌د دابه‌زیوه و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان، دوو به‌رابه‌ر چووه‌ته‌سه‌رێ و گه‌یشتووه‌ته ٤٠ له‌سه‌د.