ڕاپۆرتهكان ناوخۆی ههرێمی كوردستان باس لهوه دكهن كه ڕۆژی شهممه زنجیرەیەک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، لهدژی خراپی دۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیان بەڕێوەچووه.
به پێی ئهم ڕاپۆرتانه، ڕۆژی شەممە ١ی خهرمانان، لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی و لە ژمارەیەک شار و شارۆچکەی دیکەی هەرێمی کوردستان، دژی خراپی دۆخی ئابوری و گوزەرانی هاووڵاتیان و موچەخۆران، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەڕێوەچووه. شایانی باسه، لە کەلار خۆپیشاندانەکە سەرەتا بە هێمنانە دەستیپێکردووه و دواتر ژمارەیەک خۆپیشاندەر چوونەته ناو بینای قائیمقامیەتی قەزای کەلار و ئاگریان لە دەروازەی سەرەکی و دو ئۆتۆمبێلی ناو بیناکە بەرداوه. جێگهی ئاماژهیه، له نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران تێكههڵچوون هاتووهته ئاراوه و بهوتهی شایهت حاڵان، له ئهنجامیدا نۆ کەس لە هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لە کەلار بریندار بوون.