به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش بڵاوبوونەوەی سریاڵێک لە دەنگ و ڕەنگی كۆماری ئیسلامیی کە تێیدا سووکایەتی بە گیلەکەکان کرابوو، خەڵکی شارەکانی ئۆستانی گیلان، ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە دوای بڵاوبوونەوەی سریاڵێک لەژێر ناوی “وارش” کە تێیدا سووکایەتی بە خەڵکی گیلەک کرابوو و ئەوانی بە “بێ غیرەت” ناو لێ بردبوو، چه‌ندین خۆپیشاندان لە شارەکانی ئۆستانی گیلان به‌ڕێوه‌چووه. لەو خۆپیشاندانانە کە لە بەردەم باڵەخانەی دەنگ و ڕەنگی ڕژیم به‌ڕێوه‌چووه، خۆپیشاندەران له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد بە ناوەڕۆکی، “سریاڵی وارش دەبێ ڕاوەستێت”، “سوکایەتی بەرانبەر بە گیلەکەکان ڕابگرن”، گیلانی بێ غیرەت نین”، “شوناس و کەسایەتیی ئێمە هێڵێ سووری ئێمەیە” و هەروەها به به‌ده‌سته‌وه‌ی گرتنی وێنه‌ی کەسایەتییەکانی گیلان وەک “میرزا کووچەک خانی جەنگەڵی” و “ئوستاد پوور ڕەزا”یان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها هه‌واڵنێریی هێرانا لەمبارەوە ڕایگه‌یاندووه، لانیکەم سێ خۆپیشاندەر لە ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه له بەردەم باڵەخانەی دەنگ و ڕەنگی ڕژیم لە “ڕەشت” دەستبەسەر کراون.