به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی “بانكۆك” پێته‌ختی تایله‌ند، ڕۆژی شه‌مممه ٢٩ی خه‌رمانان به به‌شداری كردنی له گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌م وڵاته، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌م وڵاته بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان هه‌روه‌ها خوازیاری پێداچوونه‌وه به ئێختیاراتی پاشایه‌تی له تایله‌ند بوون و ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای گوشاره‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی بۆ پێش‌گرتن به به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، سوورن له‌سه‌ر خواسته‌كانیان. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی دژه ده‌وڵه‌تی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌م وڵاته دێته ئه‌ژمار كه زیاتر له ٥٠ هه‌زار كه‌س به‌شداری تێدا كردووه. شایانی باسه، ناڕازییان درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ ده‌ره‌به‌گایه‌تی” و “بژی خه‌ڵك”یان وتووه‌ته‌وه.
