کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ كابۆل

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی “همبستگی” ئەفغانستان له‌ کاردانەوە بە هه‌ڵسووكه‌وتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ هاووڵاتییانی ئه‌فغانستانی، لە به‌رامبه‌ر باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و ئەو ڕووداوانەیان بە کارێکی دزێو و ناشیرین وەسف کرد.

شایانی باسه‌، خۆپێشاندەران بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین دەرگا و دیواری باڵوێزخانەکەیان بە ڕنگی سوور پڕژاندووه‌. ئەوان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە “خنکاندنی کرێکارانی ئەفغانستانی لە سەر سنوور” و “ئاگردانی ماشینێکی هەڵگری ئەفغانییەکان لە یەزد” تاوانبار ده‌كه‌ن. لە لایەکی دیكه‌وه‌ لە “هێلمەند”، بەشێک لە ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەم پێوەندییەدا ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوای دادپەروەرییان بۆ پەروەندەی قوربانییەکانی ئەو کارەساتە کرد. جێگه‌ی ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردان، له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم لە شاری یەزد، ماشێنێكی هه‌ڵگری هاووڵاتییانی ئه‌فغانستانی له‌ناو ئاگردا سووتاو به‌هۆیه‌وه‌، ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ئەوانی دیکەش بەهۆی سەختیی برینەکەیانەوە لە نەخۆشخانەن. مانگی ڕابردووشدا هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ٥٢ کرێکاری ئەفغانستانیان دوای ئەشکەنجە و بێڕێزییەکی زۆر لەسەر سنووری نێوان ئێران و ئەفغانستان، خستە ڕووباری “هەریڕوود”ەوە و لە ئاکامدا ژماره‌یه‌كیان گیانیان لەدەستدا.