به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئیسڕائیل ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، له‌دژی “بێنیامین نێتانیاهوو” خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
خۆپیشانده‌ران به كۆبوونه‌وه له نزیك شوێنی نیشته‌جێ بوونی نێتانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل، له‌ئاست ڕێكاره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان له‌م خۆپیشاندانه، ئاماژه‌یان به په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی ماڵی ناوبراو كرد و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی بوون. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له مانگی مه‌ی، به‌شێك له ئاسته‌نگییه‌كانی بۆ پێش‌گرتن به كۆرۆنا لابردبوو، تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه چالاكییه ئابوورییه‌كان سه‌رله‌نوێ گه‌شه بستێنێته‌وه. له ئێستادا ڕێژه‌ی بێكاری له ئیسڕائیل بۆ زیاتر له ٢١ له‌سه‌د چووه‌ته‌سه‌رێ، به‌ڵام پێ ده‌چێت كه ڕێژه‌ی ئابووری ئه‌م وڵاته له ساڵی ٢٠٢٠، نزیكه‌ی شه‌ش له‌سه‌د دابه‌زێت.