به‌دوای سزانه‌درانی مه‌ئموورێكی پۆلیس كه هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكایی به ناوی “بریانا ته‌یلۆر” كوشتبوو، به هه‌زاران كه‌س له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌مریكا له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركردنی ئه‌م حوكمه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ده‌سته‌ی دادوه‌رانی دادگایه‌كی ئه‌یاله‌تی كێنتاكی، ڕۆژی چوارشه‌ممه به بێ شیكردنه‌وه‌ی هۆكاری كوشتنی ئه‌م هاووڵاتییه ڕه‌ش پێسته، یه‌كێك له سێ تاوانباره‌كه‌ی ته‌نیا به‌هۆی خولقاندنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی خه‌ڵك تاوانبار ناسیوه و دوو تاوانباره‌كه‌ی دیكه دوور خراونه‌ته‌وه. شایانی باسه، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌مریكا له‌وانه “لۆئیۆڤیل”، خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌وه توندوویژی كێشراوه. ئه‌م توندووتیژیانه له‌حاڵێكدا ڕوویداوه كه ده‌وڵه‌تی مه‌حه‌للی به‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م حوكمه و ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاڵۆزی، دۆخی نائاسایی ڕاگه‌یاندووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له دوای كوشتنی “جۆرج فلۆید” له مانگی مه‌ی ئه‌مساڵ و خستنه‌ڕێی بزووتنه‌وه‌ی “گیانی ڕه‌ش پێسته‌كان گرینگه”، ناڕازییان به هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ندین خۆپیشاندانی به‌رین له شاره‌كانی ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له شاره‌كانی ئۆرووپا به‌ڕێوه‌بردبوو.