
ژماره‌یه‌ك له چالاكانی مه‌ده‌نی و هاووڵاتیان هه‌رات له ڕۆژئاوانی ئه‌فغانستان له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی به‌رپرسانی ئێرانی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی، له به‌رامبه‌ر كۆنسوولخانه‌ی ڕژیم ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان داوایان له ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان و ڕێكخراوه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه كه به‌ستێنه‌كانی ناسینی هۆكار و بڕیارده‌رانی جه‌نایه‌تی ڕووباری هه‌ری ڕوود كه له ئه‌نجامیدا به ده‌یان كه‌س له كرێكارانی ئه‌فغانستانی خرانه ناو ڕووباره‌كه‌وه، ئاماده بكرێت. هه‌روه‌ها ناڕازیان داوایان له به‌رپرسانی ئێرانی به تایبه‌ت خامنه‌یی كرد كه به‌خاتری ئه‌م كرده‌وه‌یه داوای لێبۆردن بكات و غه‌رامه‌ت بداته بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و هۆكار و بڕیارده‌رانی سزا بدات.
