به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری “بۆینێس ئایرێس” پێته‌ختی ئاڕژانتین، ڕۆژی دووشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپیشانده‌ران له ناڕه‌زایه‌تیی به شێوازی ناكارامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یرانی ته‌ندرووستی، نه‌بوونی یاسای قه‌ره‌نتینه و كه‌مته‌رخه‌می له‌ئاست ڕه‌چاونه‌كردنی ڕێكاری پێویست بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ویرووسی كۆرۆنا، هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام. هاوكات چه‌ندین گرووپی ئۆپۆزیسیۆن، خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای قه‌زایی ئاڕژانتین له ڕه‌وتی به‌ره‌و پێش بردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی و پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی ماڵی جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته بوون.