کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی كه‌شاوه‌رزانی هێند

تظاهرات اعتراضی کشاورزان در هند2

به‌ هه‌زاران كه‌شاوه‌رزی هێندی له‌ شاره‌كانی ئه‌م وڵاته‌، ڕۆژی هه‌ینی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ یاسای چاكسازیی له‌ كه‌رتی كه‌شاوه‌رزی، چوونه‌ته‌ شاری “دێهلی نه‌و” و له‌دژی ئه‌م یاسایه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی هێند بۆ بڵاوه‌پێكردن به‌ ناڕازییان كه‌ڵكی له‌ گازی فرمێسكرێژ و ماشێنی ئاوپاش وه‌رگرتووه‌. به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌ پێی ئه‌م یاسا نوێیه‌ كه‌ به‌ “یاسای چاكسازی له‌ كه‌رتی كه‌شاوه‌رزی” ده‌ناسرێت، كه‌شاوه‌رزان ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانیان به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌ كڕیاران و شیركه‌ته‌ خسووسییه‌كان بفرۆشن و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ ئه‌م یاسایه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ له‌م ڕێگه‌یه‌دا، كه‌شاوه‌رزان ببنه‌ قوربانی شیركه‌ته‌ خسووسییه‌كان.