به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری پاریس و شاره‌كانی دیكه‌ی فه‌ڕانسه، ڕۆژی شه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به یاسای “نوێی ئه‌منییه‌تی” ده‌وڵه‌تی ئیمانۆئێل مه‌كرۆن، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له شاری پاریس سه‌ره‌ڕای بارینی به‌فر و سه‌رما به‌ره‌و مه‌یدانی “باستی” ڕێپێوانیان كردووه و به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “پۆلیس له هه‌موو شوێنێك هه‌یه، به‌ڵام دادپه‌ره‌وه‌ری نییه” وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به گه‌ڵاڵه‌یه، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م یاسا مشت‌ومڕ هه‌ڵگره بوون. به پێی ئه‌م یاسایه، له ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كانی خیابانی، هاووڵاتییان مافی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی گرته ویدیۆیان له پۆلیس نییه. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانی دیكه‌ی فه‌ڕانسه و له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی ئێعتڕازیی، ئه‌م یاسایه‌یان به‌دژی مافی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ناوبردووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بوون.