ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی لوبنان سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه له‌م وڵاته، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی لوبنانی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌رپرسان له‌م پێوه‌نده‌دا بوون.
به‌وته‌ی خۆپیشانده‌ران، نه ته‌نیا شاڕێی ئابووریی لوبنان به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له‌ناوچووه، به‌ڵكوو نیوه‌ی شاری به‌یرووتیش وێڕان بووه. ده‌شڵێن: له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ٣٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره بوون و به‌هۆی له‌ناوچووی ئه‌نباری سه‌ره‌كی پاشه‌كه‌وتی گه‌نم، ئه‌م وڵاته له سه‌روبه‌ندی قاتوقڕی دایه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ٢ هه‌زار و ٧٥٠ تۆن “نیتراتی ئامۆنیۆم” كه له ئاماده‌كردنی كوود و بۆمب به‌كار ده‌هێنرا، بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له به‌نده‌ری به‌یرووت و به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئیمه‌نی ڕاگیرابوو. پێویسته بوترێ كه له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه، هه‌تا ئێستا ١٣٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٥ هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.