کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی ئۆویغۆره‌كانی نیشته‌جێ توركییه‌

تظاهرات اعتراضی اویغورهای ساکن ترکیه

به‌دوای په‌سه‌ند كرانی بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دانیشتووانی نێوان شاره‌كانی ئانكاڕا و پێكه‌ن، ژماره‌یه‌ك له‌ ئۆویغۆره‌كانی نیشته‌جێ توركییه‌، ده‌ستیاندایه‌ خۆپیشاندان.

به‌ پێی ئه‌م بڕیاره‌، ده‌وڵه‌تی چین ده‌توانێ ڕه‌وتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ ئۆویغۆره‌كانی په‌ناخوازی نیشته‌جێ له‌ توركییه‌ كه‌ به‌ ئه‌نجام دانی تیرۆر تاوانبار كراون، بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌م وڵاته‌. ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٧ و له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی توركییه‌ و چین واژۆ كراوه‌ و ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ په‌رله‌مانی توركییه‌ هه‌تا ئێستا ئه‌م بڕیاره‌ی په‌سه‌ند نه‌كردبوو. ئه‌م هه‌وڵه‌ی كۆنگره‌ی نیشتمانی گه‌لانی چین، ناڕه‌زایه‌تیی كۆمه‌ڵگای ٥٠ هه‌زار كه‌سی ئۆویغۆره‌كانی نیشته‌جێ توركییه‌ی به‌دواوه‌ بووه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌ك له‌ ئۆویغۆره‌كان كه‌ خۆیان به‌ قوربانی ده‌ستی كاربه‌ده‌ستانی چین ده‌زانن، په‌نایان بردووه‌ته‌ وڵاتی توركییه‌ و له‌وه‌ نیگه‌رانن كه‌ به‌ پێی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌، بیانگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاتی چین.