به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی بی بی سی، به سه‌دان كه‌س له خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی دژبه گۆڕینی بارودۆخی كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی و گه‌رم بوونی زه‌وی، له ئیتالیا ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به سه‌دان خۆپیشانده‌ر شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، له شاری وێنیز به كۆبوونه‌وه له شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیواڵی فیلم له‌مشاره، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست گه‌رم بوونی زه‌وی و به‌مه‌به‌ستی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی دژبه ژینگه، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و به‌وتنه‌وه‌ی درووشم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.