بەشێک لە مۆعه‌لیمان و كارمه‌ندانی شاری دهۆک، ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی گوڵان، بەهۆى دواکەوتنى موچەکانیان، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و كۆبوونه‌وه‌یەکیان لە پارکى ئازادى ئه‌مشاره به‌ڕێوه‌برد.
بەپێى زانیارییەکان، ١٠٠ کەس لە خۆپیشاندەران له‌وانه هه‌شت ڕۆژنامه‌نووس بە پاساوى نەبونى مۆڵەت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ركراون. لە بەیاننامەیەکدا، گروپى دەنگى مامۆستایانی دهۆک له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگەیاند: ئەمڕۆ بۆ داواکردنى موچەى مۆعه‌لیمان و كارمه‌ندانی كۆبووینه‌ته‌وه، کە ئەوە سەرەتایترین مافە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان لە جیاتى پاراستنمان هەڵیانکوتاوه‌ته سەر خۆپیشاندەران و رێکخەر و چالاکەکانى خۆپیشاندانەکانیان ئازارداوه و دەستگیریان كردوون. داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵخانەکان دەکەین، فشارەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ ئازادکردنى دەستگیرکراوەکان.