
به‌دوای بانگه‌وازی “كومیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانی شۆڕشی ئۆكتۆبری عێراق”، ڕۆژی هه‌ینی چه‌ندین ملیۆن كه‌س له خه‌ڵك و لاوانی خه‌باتكاری شاری به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له پارێزگاكانی باشووری عێراق، له‌دژی كۆماری ئیسلامیی و ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌م وڵاته له كاروباری ناوخۆی عێراق، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، خۆپیشانده‌ران له شاری به‌غدا و شاره‌كانی پارێزگاكانی باشووری عێراق له‌وانه، كووت، ناسرییه، بابل، به‌سه‌ر، كه‌ربه‌لا، دیوانییه و نه‌جه‌ف، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی درووشم له‌دژی كۆماری ئیسلامیی و هه‌روه‌ها له‌دژی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی ئێستای عێراق ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، هێزه ئه‌منییه‌كان كه له ڕێگاكانی وروودی و خرووجی شاری ناسرییه جێگیر كرابوون، له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران تێكهه‌ڵچوون.
