کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئێسڕائیل له‌ ئۆرشه‌لیم

برگزاری تظاهرات علیه اسرائیل در اورشلیم

به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاره‌كانی ئیسڕائیل، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی سه‌رماوه‌ز، به‌ چوون بۆ ئۆرشه‌لیم و به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێك، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “بێنامین نێتانیاهوو” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌ بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌ران له‌ چوار مه‌سیری جۆراوجۆره‌وه‌ به‌ره‌و مه‌یدانی “پاریس” ڕۆیشتوون و سه‌رئه‌نجام له‌ شه‌قامی “باڵفۆر” كۆبوونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ پێشیان پێگیراوه‌ و ئه‌م خۆپیشاندانه‌ به‌ره‌و توندووتیژی كێشراوه‌. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ لانیكه‌م ٣٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناڕازییان له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نێتانیاهوو بوون.